Search
Close this search box.

دابەزاندنی ماکرۆی گۆڕینی عەلی کەی بۆ یونیکۆد

دابەزاندنی ماکرۆی عەلی کەی بۆ یونیکۆد

ئەو کاتەی کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی دەکرد کە دەبێت نووسراوەکان بەفۆنتی یونیکۆد بێت و چیتر نابێت فۆنتەکانی ئاسایی بەکار بهێندرێن، ماکرۆیەکم بۆ وۆرد دروست کرد بۆ گۆڕێنی ئەو نووسراوانەی بە عەلی- کەی نووسراون و کارئاسانییەکی زۆری کرد بۆ ئەو هاوڕێیانەی که دەبوایه دەقی نووسراوە کۆنەکانیان بۆ یونیکۆد بگۆڕن.

شێوازی دامەزراندنی:

سەەرتا برۆ فۆلدەری ماکرۆ و وەک وێنەکان هاتووە لە وۆرد برۆ سەر View و لەوێ لەسەر Macros کرتە بکە و لە Macro Name بنووسە: Alik2Unicode و لەسەر Create کرتە بکە لە پەڕەیەی کراوەتەوە گشت شتەکان رەش بکەوە و ئەوەی لە ناو فایلی Alik2Unicode Macro V2.txt هەیە کۆپی بکە و بیخە ناو ئەو پەڕەی کراوەتەوە و بۆ زیادکردنی دوکمە (بە لێدانی ئەم دوکمەیە گشت نووسینەکانت بۆ دەکاتە یونیکۆد) بەدواداچوون بۆ وێنەکانی Help002.JPG و Help002.JPG بکە. (تێبینی: ئەگەر نووسینەکانت تێکچوو فۆنتی نووسینەکانت بکە بە NotoNaskhArabic و ئاگاداری وشە عەرەبی و ئینگلیزییەکان بە! وشە عەرەبییەکان دەبێت چاک بکەیتەوە و نووسینە ئینگلیزییەکان بکە بە فۆنتێکی تر وەک تایمس رۆمان).
پیرۆزە! ئێوە بوون بە خاوەنی کیبۆردی یۆنیکۆد.

رسول صالح رسول

تکایە بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی گشت کوردستانیان کیبۆردی یونیکۆد بەکار بهێنن.
لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن. (:

 

دابەزاندنی ماکرۆی گۆڕینی عەلی کەی بۆ یونیکۆد

Table of Contents