💡ماڵپەڕی backlinko چێک لیستێکی گشتگیری بۆ SEO داناوە، لێرە بە کورتی باسی لێوە دەکەین، ئەم لیستی پشکنینە بۆ باشکردنی بزوێنەری گەڕان (SEO)ـە و یارمەتیت دەدات بۆ باشکردنی ماڵپەڕەکەت بۆ بزوێنەری گەڕانی وەک گووگڵ بۆ ئەوەی پلەیەکی باشتر بەدەستبهێنیت.

↗️ بەشی بنەماکانی SEO
١. دانانی گووگڵ ئەنالیتیکس
✅بەگەڕخستنی Google Analytics بۆ ماڵپەڕەکەت، بۆ ئەوەی بزانیت کێ و چۆن و لە کوێوە دێنە ماڵپەڕەکەت.
٢. خستنەگەڕی Bing Webmaster Tools
✅ئامرازی وێبماستەری Bing دابنێ بۆ چاودێریکردنی ترافیکی ماڵپەڕەکەت لە Bing ەوە.
٣. دروستکردن و ناردنی نەخشەی سایت
✅نەخشەی ماڵپەڕ (sitemap) دروست بکە و بینێرە بۆ گووگڵ بۆ ئەوەی لاپەڕەکانی ماڵپەڕەکەت باشتر بخوێنێتەوە.
٤. دروستکردنی فایلێکی Robots.txt
✅دروستکردنی فایلێکی robots.txt بۆ ئەوەی بە بزوێنەری گەڕان بڵێیت بۆ کام لاپەڕە بخزێن و کامیان نەگەڕێن.
٥. دانانی پێوەکراوەکەی SEO
✅دانانی پێوەکراوێکی SEO لە سایتەکەتدا کە یارمەتیت دەدات بۆ بەڕێوەبردنی SEO بە ئاسانی.
٦. بەکارهێنانی کۆنسۆلی گەڕانی گووگڵ
✅دانانی Google Search Console بۆ ئەوەی بزانیت ماڵپەڕەکەت چۆن لە گووگڵدا کاردەکات.
٧. دڵنیابە لەوەی کە سایتەکەت ئیندێکس کراوە
✅دڵنیابە لەوەی گووگڵ و بزوێنەرەکانی دیکەی گەڕان سایتەکەتیان ئیندێکس کردووە و لە ئەنجامەکانیاندا پیشانی دەدەن.
↗️ بەشی (Keyword Research) توێژینەوەی وشەی سەرەکی
١. دۆزینەوەی وشەی سەرەکی
✅ئەو وشە سەرەکییانە دیاری بکە کە بڕیار داوە سایتەکەت ڕیزبەندی بۆ بکرێت.
٢. دۆزینەوەی جۆرە درێژەکانی وشەی سەرەکی
✅جۆرەکانی وشەی درێژ (long-tail) بدۆزەرەوە کە کەمتر کێبڕکێیان لەسەر بێت و وردتر بن.
٣. لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی ڕکابەرەکان
✅بزانە ڕکابەرەکانت بۆ چ وشەیەکی سەرەکی ڕیزبەندییان وەرگرتووە.
٤. یەکەمایەتی دان بە پشتبەستن بە سەختی وشەی سەرەکی
✅ئەولەویەتدان بە وشە سەرەکییەکان بە پشتبەستن بە سەختییان بۆ بەدەستهێنانی ڕیزبەندی.
٥. ئەولەویەت دان بە پشتبەستن بە قەبارەی گەڕان
✅ئەولەویەتدان بە وشە سەرەکییەکان بە پێی ژمارەی گەڕانەکانیان کە هەیانە.
٦. دۆزینەوەی وشەی سەرەکی پرسیار
✅ئەو وشانە بدۆزەرەوە کە بەکارهێنەران لە شێوەی پرسیاردا بۆی دەگەڕێن.
↗️ بەشی On-Page SEO (SEOـی ناوخۆیی ماڵپەڕ)
١. باشکردنی وێنە
✅باشکردنی وێنەکانت بۆ ئەوەی خێراتر بار ببن و ناوی فایلەکانیان پەیوەندیدار بێت بە بابەتەکەتەوە.
٣. زیادکردنی لینکی ناوخۆیی
✅پێدانی لینکی پەیجەکانی تر لە لاپەڕە جیاوازەکانی سایتەکەتدا بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بە ئاسانی بتوانن جوڵە بکەن و ماوەیەکی زۆرتر لە ماڵپەڕەکەتدا بمێننەوە.
٤. لینکی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار
✅ لینکی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار (چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی) بۆ زیادکردنی متمانەی سایتەکەت.
٥. نووسین و باشترکردنی وەسفی مێتا
✅ نووسینی وەسفی مێتا (meta descriptions) سەرنجڕاکێش و پوخت بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەران.
٦. نووسین و باشترکردنی تایتڵ تاگ
✅ باشکردنی تاگەکانی تایتڵ بەجۆرێک کە هەم سەرنجڕاکێش بن و هەم پەیوەندیدار بن.
٧. باشترکردنی خوێندنەوەی ناوەڕۆک
✅ ناوەڕۆکی سایتەکەت وا بنوسە کە خوێندنەوەی ئاسان بێت، ڕستەی سادە و بڕگەی کورت بەکاربهێنە.
٨. زیادکردنی سکیما مارکاپ
✅ بەکارهێنانی schema markup بۆ ئەوەی بزوێنەری گەڕان باشتر لەوە تێبگات کە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەت چییە.
↗️ بەشی Off-Page SEO (سیئۆی دەرەوەی لاپەڕە)
١. شیکاری لینکی ڕکابەرەکان
✅ شیکاری ئەو لینکانە بکە کە دراوە بە سایتی ڕەکات و لێیانەوە فێربە.
٢. گۆڕینی مێنشنەکان بەبێ لینکی لینک
ئەو شوێنانە بدۆزەرەوە کە ناوی سایتەکەت ئاماژەی پێکراوە بەڵام لینکی تێدا نییە و داوایان لێبکە بەستەریان بۆ دابنێن.
٣. دانانی Google Business Profile
✅ دانانی پرۆفایلی بازرگانی گووگڵ بۆ ئەوەی لە گەڕانە ناوخۆییەکاندا باشتر ببینرێت.
٤. پۆستی میوان بڵاو بکەرەوە
✅ نووسینی پۆستی میوان لە سایتەکانی تر و وەرگرتنی لینک.
٥. شیکاری یەکتربڕینی بەستەرەکان
✅ بزانە چۆن بەستەرەکانی سایتەکەت لەگەڵ سایتەکانی تردا یەکتر دەبڕن و ئەم شیکارییە بەکاربهێنە بۆ باشترکردنی سێئۆی ماڵپەڕەکەت.
٦. هاوبەشکردنی ناوەڕۆکی سایت
✅ ناوەڕۆکی سایتەکەت بڵاوبکەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر ببینرێت و لینک بەدەست بهێنیت.
٧. دۆزینەوە و بەئامانجکردنی بەستەری شکاوی ڕکابەرەکان
لینکە شکاوەکانی ڕکابەرەکانت بدۆزەرەوە وپێشنیاز بدە ئەو سایتانە کە لینکی ماڵپەڕەکەت دابنێنن لەبری بەستەری شکاو.
↗️ بەشی ناوەڕۆک Content
١. نووسینی پێشەکییەکی سەرنجڕاکێش
✅ پێشەکییەک بنووسە کە سەرنجی خوێنەر ڕابکێشێت و تامەزرۆی خوێندنەوەی زیاتری هەبێت.
٢. زیادکردنی خشتەی ناوەڕۆک
خشتەی ناوەڕۆک بۆ بابەتە درێژەکانت دروست بکە بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی بگاتە بەشە جیاوازەکان.
٣. بەکارهێنانی وێنە بۆ جیاکردنەوەی ناوەڕۆک
✅ بەکارهێنانی وێنە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی درێژ بێزارکەر نەبێت.
٤. نوێکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆن
✅ نوێکردنەوەی ناوەڕۆکی کۆن بەجۆرێک کە هەر بەسوود بێت و لە گەڕانەکاندا دەربکەوێت.
٥. کەڵک وەرگرتن لە ڕستەی کورت و پەرەگراف
✅کورتە ڕستە و پەرەگراف بنووسە بۆ ئەوەی خوێنەر بێزار نەبێت.
٦. ڕاکێشانی سەرنج بە بۆلدکردن
✅ خاڵە گرنگەکان بە بۆلد بنووسە بۆ ئەوەی خێراتر ببینرێت.
٧. بەکارهێنانی ناونیشان و ژێرنووس بۆ دروستکردنی پێکهاتە
سەردێڕ و سەردێڕی لاوەکی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێکهاتەی ناوەڕۆکەکەت ڕێکوپێک بێت و خوێندنەوەی ئاسان بێت.
↗️ بەشی Technical SEO (تەکنیکی SEO)
١. دڵنیابە لەوەی کە سایتەکەت دۆستی مۆبایلە
✅ پێویستە سایتەکەت بە باشی لە مۆبایلدا پیشان بدرێت (Mobile-Friendly) ، چونکە زۆرێک لە بەکارهێنەران مۆبایل بەکاردەهێنن.
٢. خێرایی بارکردنی سایتەکەت بزانە
✅خێرایی ماڵپەڕەکە بپشکنە و ئەگەر پێویست بوو باشتری بکە، چونکە خێرایی بارکردنی ماڵپەڕەکە کاریگەری لەسەر ڕیزبەندی SEO هەیە.
٣.دڵنیابە لەوەی کە سایتەکەت HTTPS بەکاردەهێنێت
✅ماڵپەڕەکەت دەبێت لەگەڵ HTTPS کار بکات بۆ ئەوەی سەلامەت بێت و متمانەی بەکارهێنەران بەدەستبهێنێت.
٤. چاککردنی لینک و پەیجە شکاوەکان
✅بەستەری شکاو و ٤٠٤ لاپەڕە بدۆزەرەوە و چاکیان بکە.
٥. دڵنیابە لەوەی کە سایتەکەت ئیندێکس کراوە
✅پێویستە ماڵپەڕەکەت لە گووگڵ و بزوێنەری گەڕاندا ئیندێکس بێت.
٦. دۆزینەوە و چاککردنی کێشەکانی کراول (Crawl Issues)
✅ئەو کێشانە بدۆزەرەوە و چارەسەریان بکە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕان بە باشی ماڵپەڕەکەت لەلایەن بزوێنەری گەڕانەوە.
٧. دڵنیابە لەوەی کە پێکهاتەی URL ی ماڵپەڕەکەت دۆستی SEO بێت
✅پێکهاتەی URLەکان ڕێکبخە بەجۆرێک کە کورت و وەسفکەر بن.
🆗 ئەم چێکلیستە یارمەتیت دەدات بۆ ئامادەکردنی سایتەکەت بەتەواوی بۆ SEO و ئەنجامێکی باشتر لە بزوێنەری گەڕان.
سەرچاوە:
The Complete SEO Checklist For 2024 (backlinko.com)