﻿چۆنیەتی دامەزراندنی کیبۆرد و فۆنتی یۆنیکۆد:-

1. بۆ دابەزاندنی فۆنتەکان، دەچیتە فۆلدەری Font و فۆنتەکان سلێکت دەکەیت و کلیک راست بکە و کرتە بکە سەرInstall  (لە ویندۆز Xp:  گشت فۆنتەکان کۆپی دەکەیت و دەچیتە ناو C: و لەوێ   Windows دەکەیتەوە و دواتر فۆلدەری Fonts و لەوێ فۆنتەکان Paste دەکەیت).
2. سەرەتا لە فۆلدەری کیبۆرد بە پێی ویستی خۆت کیبۆردێک دابمەزرێنە (Ar بۆ ئەوانەی لە کیبۆردی عەرەبی راهاتوون و En بۆ ئەوانەی لە کیبۆردی ئینگلیزی راهاتوون). هەروەها دەتوانی ئەم لینکە کیبۆردەکان دابەزێنیت.
http://unicode.ekrg.org/download.html
بۆ دامەزراندنیان : (لە شێوەی عەرەبییەکەی وێرژنی دوو پیویستت بەم رێکارە نابێت) دوای دامەزراندنی کیبۆردەکە دەچیتە سەر کۆنترۆل پەنەل و لەسەر Region and Language کلیک دەکەیت و لەم پەنجەرەی کراوەتەوە دەچیتە سەر  Keyboard and languge  و لەوێ لەسەر Change keyboards کلیک بکە.
لە ویندۆ کراوەکە لەسەر Add کلیک بکە و لەوێ کلیک لەسەر Arabic (Kuwait) بکە و Show More هەڵبژێرە و بەدوای Kurdish keyboard En بگەڕێ و هەڵبژێرە و okی بکەن و دوبارە okی بکەن .
3.ماکرۆیەکم دروست کردووە بۆ گۆڕێنی ئەو نووسراوانەی بە عەلی- کەی نووسراون و کارئاسانییەکی زۆر دەکات، سەەرتا برۆ فۆلدەری ماکرۆ و وەک وێنەکان هاتووە لە وۆرد برۆ سەر View و لەوێ لەسەر Macros کرتە بکە و لە Macro Name بنووسە: Alik2Unicode و لەسەر Create کرتە بکە لە پەڕەیەی کراوەتەوە گشت شتەکان رەش بکەوە و ئەوەی لە ناو فایلی Alik2Unicode Macro V2.txt هەیە کۆپی بکە و بیخە ناو ئەو پەڕەی کراوەتەوە و بۆ زیادکردنی دوکمە (بە لێدانی ئەم دوکمەیە گشت نووسینەکانت بۆ دەکاتە یونیکۆد) بەدواداچوون بۆ وێنەکانی Help002.JPG و Help002.JPG بکە. (تێبینی: ئەگەر نووسینەکانت تێکچوو فۆنتی نووسینەکانت بکە بە NotoNaskhArabic و ئاگاداری وشە عەرەبی و ئینگلیزییەکان بە!  وشە عەرەبییەکان دەبێت چاک بکەیتەوە و نووسینە ئینگلیزییەکان بکە بە فۆنتێکی تر وەک تایمس رۆمان).
پیرۆزە! ئێوە بوون بە خاوەنی کیبۆردی یۆنیکۆد.

رسول صالح رسول
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

تکایە بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی گشت کوردستانیان کیبۆردی یونیکۆد بەکار بهێنن.
لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن. (: