Search
Close this search box.

جیاکردنەوەی گرووپەکان لە ڕاپۆرتی ئەکسس لە لاپەڕەی جیادا

هەندێکجار کە دمانەوێت ڕاپۆرتێک چاپ بکەین، پێویستە بەپێی تایبەتمەندییەک هەر گرووپێک لە زانیارییەکان لە لاپەڕەیەک چاپ بکەین، بۆ ئەم مەبەستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەگرینە بەر:

بۆ نموونە ژمارەیەک ئۆفیست هەیە لە شارە جیاوازەکانی هەرێمدا. پێویستە نوێترین زانیاری فەرمانبەرەکانت بنێری بۆ هەر فەرمانگەیەک بە جیا. پێشتر ڕاپۆرتی کارمەندەکانت بەپێی شارەکان گرووپ کردووە. ئێستا دەتەوێت دڵنیا بیت لەوەی کە کاتێک ئەم ڕاپۆرتە چاپ دەکرێت، لیستی کارمەندانی هەر شارێک لە لاپەڕەیەکی جیاوازدا چاپ دەکرێت. ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  1. لە Design view ڕاپۆرتەکە بکەرەوە.
  2. کلیک لەسەر دوگمەی سەردێڕی گروپ بکە بۆ City.(دەبێت پێشتر لە Report design بچین Group and sorting چالاک بکەین و ئەو تایبەتمەندییە چالاک بکەین و زانیارییەکان لەو بەشە دابنێین کە لێرە Cityـیە)
  3. لە لاپەڕەی تایبەتمەندی GroupHeader’s دا، کرتە لە تابی All بکە.
  4. کلیک لە تیرەی دابەزینی بۆکسی تایبەتمەندی Force New Page بکە و Before Section هەڵبژێرە.

ئێستا لیستی کارمەندانی هەر شارێک دەست دەکات بە چاپکردن لەسەر لاپەڕەیەکی نوێ.

 

سەرچاوە: [+]

Table of Contents