دروستکردنی ئایکۆن بۆ دیزاین و یا بەکارهێنانی وێنە بۆ ئایکۆنەکان لە ئەدۆبی فۆتۆشۆپ یان کاتێکی زۆری دەوێت و هەندێکجار دۆزینەوەی ئایکۆنێکی جوان کاتێکی زۆری دەوێت و وەک چارەسەرێک دەتوانی سوود لە فۆنتی AWESOME وەربگریت و لە، فێرکارییە چۆنیەتی بەکارهێنانی دەخەینەڕوو:
فۆنتی awesome چییە؟
فۆنتی awesome زیاتر لە 600 ئایکۆنی ڤێکتەری قەبارەدارت پێدەبەخشێت. دەتوانیت لە وێب و گرافیک دیزایندا بەکاریان بهێنیت. ئەم ئایکۆنانە دەتوانن دەستبەجێ لە ڕێگەی CSS (Cascading style sheet)ەوە خۆکارانەیان بۆ دروست بکەن. دەتوانیت قەبارە و ڕەنگ و خولانەوەی و سێبەر و هەر شتێکیان بگۆڕیت. فۆنت awesome زۆر بەناوبانگە بۆ زیادکردنی ئایکۆن لە ماڵپەڕەکاندا.
لەم فێرکاریەدا فێر دەبین کە چۆن بتوانین ئایکۆنە سەرسوڕهێنەرەکانی فۆنت awesome لە هەر نەرمەکاڵایەکی گرافیک دیزاین بەکاربهێنین. دوای ئەم فێرکارییە، دەتوانیت هەر جۆرە ئایکۆنێکی فۆنت لە دیزاینەکەتدا بەکاربهێنیت وەک Bootstrap Glyphicons، Fontello و هتد.
چۆنیەتی بەکارهێنان:
#1 داگرتن و دامەزراندنی فۆنت awesome
سەرەتا پێویستە نوێترین فۆنت awesome kit لە ماڵپەڕەکەیان دابەزێنیت, دەچیتە ماڵپەڕی http://fontawesome.io/ پاشان کلیک لەسەر دوگمەی دابەزاندن بکە.
تێبینی: لەماڵپەڕەکەدا دەتوانیت خۆراییەکەی دابەزێنیت و لەم بەستەرەدا پڕۆکەی دابەزێنیت سەردانی ئەم لینکه بکە [+]
#2 دامەزراندنی فۆنتی awesome
کاتێک فۆنتەکانت دابەزاند، فۆڵدەری Font Awesome بکەرەوە. لەم فۆڵدەرەدا، فۆڵدەری Css، font، less، scss دەبینیت. پێویستت بە فۆڵدەری فۆنتەکانی کراوە دەبێت.
تەنها دووجار کلیک لەسەر FontAwesome.otf (Open type font file) بکە یان کلیکی ڕاست بکە پاشان کلیک لەسەر open بکە.
پاشان کلیک لەسەر دوگمەی Install بکە.
#4 ئایکۆنەکەت هەڵبژێرە
دوای دامەزراندنی فۆنتەکە پێویستە awesome cheat sheet بکەیتەوە کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی [بۆ ڤێرژنی 4 ] و [بۆ ڤێرژنی 5]
هەر ئایکۆنێک کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت هەڵبژێرە و کۆپی بکە (Ctrl+C یان Cmd + C).
#5 بەکارهێنانی Font awesome لە فۆتۆشۆپ cc
ئێستا فۆتۆشۆپ بکەرەوە.
دروستکردنی لایەرێکی نوێ (Ctrl+N)
ئامرازی تایپ هەڵبژێرە و ئەو ئایکۆنەی کۆپیت کردووە بچەسپێنە (Ctrl+V یان Cmd+V) لێبدە. شتێک لە وێنەیەک دەچێت کە لە خوارەوە هاتووە.
فۆنتەکە بگۆڕە بۆ Font Awesome.
بەهیوای ئەوەی بابەتەکەی چۆن فۆنت بەکاربهێنین سەرسوڕهێنەر بێت لە ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc و ئەدۆبی ئیلسترەیتۆر و ئەدۆبی ئیندیزاین و نەرمەکاڵا گرافیکیەکانی تر؟ بەسوودە بۆ تۆ.
سەرچاوە: [+]